یەکەم گەشتی راستەوخۆ لەنێوان هەولێر و مەسقەت دەستپێدەکات
Kurdistan24 · 25 Oct 2026

یەکەم گەشتی راستەوخۆ لەنێوان هەولێر و مەسقەت دەستپێدەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، یەکەم گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان هەولێر و مەسقەت دەست پێ دەکات. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی سەلام ئێر، کە هێڵی ئاسمانی فەرمیی عومانە، دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. ئەحمەد هۆشیار روونیکردەوە، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەرفەتی زیاتر بۆ کەرتی گەشتیاری رەخسێنراوە.


⬅ Back home Read full article ➡