سەرۆکی بایرن: شاندێکی گەورەمان دەچینە ئاهەنگی باڵۆندۆر
Rudaw · 25 Oct 2026

سەرۆکی بایرن: شاندێکی گەورەمان دەچینە ئاهەنگی باڵۆندۆر

رووداو دیجیتاڵ یان کریستیان دریسن، سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، شاندێکی گەورەی یانەکە، سبەی دەچێتە لەندەن بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمی ئاهەنگی باڵۆندۆر، کە بڕیارە سبەی دووشەممە بەڕێوەبچێت. بایرن میونشن ئومێدەوارە، هاری کەینی هێرشبەری یانەکە، خەڵاتەکە بباتەوە. دریسن باسی لە تواناکانی هێرشبەرەکەی کردووە و ئاشکرایکردووە، ئەوان زۆردڵخۆش دەبن، ئەگەر کەین خەڵاتەکە بباتەوە، ئاماژەی بەوەداوە ئەو هێرشبەرە شایەنی خەڵاتەکەیە.


⬅ Back home Read full article ➡