سامان تاڵەبانی بە بریکاری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستنیشان کرا
Kurdistan24 · 25 Oct 2026

سامان تاڵەبانی بە بریکاری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستنیشان کرا

لەسەر پێشنیازی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر و بە رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیار درا بە دەستنیشانکردنی لیوا روکن سامان عاسی وەهاب تاڵەبانی، وەک بریکاری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری فیدراڵی. یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا گوتی: لەسەر پێشنیازی فەرمیی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر و بە رەزامەندی و فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دەستنیشانکردنی لیوا روکن سامان عاسی وەهاب تاڵەبانی، وەک بریکاری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق درا.


⬅ Back home Read full article ➡