Kurdistan24 · 25 Oct 2026
رۆیتەرز: شاندێکی باڵای قەتەر گەیشتە تاران
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، شاندێکی باڵای قەتەر، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتووەتە تاران. یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، شاندێکی باڵای قەتەر سەردانی تارانی پایەختی ئێرانیان کردووە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کرد، سەردانی شاندە قەتەرییەکە بۆ تاران، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هەوڵی چڕی دیپلۆماسیدا دێت بە مەبەستی هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی گرژییە پەرەسەندووەکانی ناوچەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡