لە کەلار مینی پاسێک وەرگەڕا و هەشت مێرمنداڵ بریندارن
Kurdsat News · 25 Oct 2026

لە کەلار مینی پاسێک وەرگەڕا و هەشت مێرمنداڵ بریندارن

لە گوندێکی سنوری کەلار مینی پاسێک توشی روداوی هاتوچۆ بووە و هەشت مێرمنداڵ بریندارن. شاخەوان محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: مینی پاسێک لە گوندی 'سەید خەلیل' وەرگەڕاوە و 8 مێرمنداڵ برینداربوون. سەبارەت بە هەمان روداو رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژمارەیەک مێرمنداڵ بەمەبەستی یاریکردن بە مینی پاسێک رۆشتون بۆ گوندی 'سەید خەلیل'، لەکاتی گەڕانەوەیان توشی روداوی هاتووچۆ بوون و 8 کەسیان بریندابوون.


⬅ Back home Read full article ➡