Channel8 · 25 Oct 2026
کۆرتوا سەرەڕای ئەنفلۆنزا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئامادەی کلاسیکۆ دەبێت
تیبۆ کۆرتوا سەرەڕای تووشبوونی بە ئەنفلۆنزا، لەگەڵ ڕیال مەدرید گەشتی شاری بەرشلۆنەی کرد. گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە بە نەخۆشییەوە خۆی گەیاندە یاریی کلاسیکۆ کە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر (23:00) ئەنجام بدرێت. یانەی شاهانە ئێلیا فۆلۆشینی گۆڵپارێزی لاوی بۆ قەرەبووکردنەوەی پێگەی کۆرتوا بانگهێشت کرد. یارییەکە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە ململانێی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی.
⬅ Back home
Read full article ➡