براکۆ شێرکۆ فاتیح داوای جێگیرکردنی تاوانەکانی بەرانبەر گەلی کورد دەکات لە کتێبی خوێندنی عیراقدا
Kurdsat News · 25 Oct 2026

براکۆ شێرکۆ فاتیح داوای جێگیرکردنی تاوانەکانی بەرانبەر گەلی کورد دەکات لە کتێبی خوێندنی عیراقدا

براکۆ شێرکۆ فاتیح دەڵێت؛ داوامان کردووە تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران تاوانەکانی تری دژ بە گەلی کورد لە کتێبی تاوانەکانی رژێمی بەعسی روخاودا بچەسپێندرێن. براکۆ شێرکۆ فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان داواکاریەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد، سەبارەت بەو کتێبەی کە وەزارەتی پەروەردەی عیراق دەریکردوە بۆ پۆلی چواری ئامادەیی دەربارەی تاوانەکانی رژێمی حزبی بەعسی رووخاو.


⬅ Back home Read full article ➡