Kurdistan24 · 25 Oct 2026
مەسرور بارزانی: گفتوگۆکان لەگەڵ عێراق بەردەوامن
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆکردن و داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، چ لە دابینکردنی شایستەدارییکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027 بێت، هەروەها بۆچوونی هەرێمی کوردستانمان بە شاندی عێراق راگەیاندووە. باسی لەوە کرد، گفتوگۆکان بەردەوامن و بەڵام نەگەیشتووینەتە ئەنجامی کۆتایی و هیوادارین لێکتێگەیشتنەکان بگەن بە ئەنجامێک کە دڵخۆشکەر بن بۆ هەموو لایەک.
⬅ Back home
Read full article ➡