سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق پرسی بودجە و نەوتیان تاوتوێ کرد
Kurdistan24 · 25 Oct 2026

سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق پرسی بودجە و نەوتیان تاوتوێ کرد

پرسی داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی فیدراڵ، بەشداریی هەرێم لە داهاتی گشتی و ڕێکارە تەکنیکییەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و شاندێکی باڵای حکوومەتی فیدراڵ بوون لە شاری زاخۆ. ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری زاخۆ، پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کرد.


⬅ Back home Read full article ➡