Kurdistan24 · 25 Oct 2026
لە سنووری گەرمیان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە حەوت کەس بریندار بوون
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی نێوان کەلار و گوندی گۆبان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە حەوت کەس بریندار بوون و بەشێکیشیان بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران. ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سیراتۆ) کە لە کەلارەوە بەرەو گوندی گۆبان دەڕۆیشت، پێش گەیشتنی بە ناو گوندەکە شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە.
⬅ Back home
Read full article ➡