Kurdistan24 · 25 Oct 2026
لە هەولێر رەزامەندی لەسەر 38 پڕۆژەی پیشەسازی درا
بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر و لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی، رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی 38 پڕۆژەی پیشەسازی لە سنووری پارێزگای هەولێر درا. یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و ئەندامانی لێژنە، کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیریی پڕۆژە پیشەسازییەکان بەڕێوەچوو.
⬅ Back home
Read full article ➡