Westga News · 25 Oct 2026
پەرلەمانتارێک بۆ وێستگەنیوز: عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا راگرتووە
وێستگەنیوز – محەمەد فاتیح ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا راگرتووە، ئەوەش بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم بە رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە لە یاسای بودجەدا دیاری کراوە. غالب محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ وێستگەنیوز ئاشکرای کرد، بەپێی مادەی 10ی بودجەی گشتیی عێراق، پێویستە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، بەڵام هەرێم رایگەیاندووە کە توانای رادەستکردنی ئەو رێژەیەی نییە.
⬅ Back home
Read full article ➡