کۆرپەلەیەکی کچ بە شیرەوە لەنزیک سەرچاوەیەکی ئاوی پارێزگای دیالە جێهڵدراوە
964media · 25 Oct 2026

کۆرپەلەیەکی کچ بە شیرەوە لەنزیک سەرچاوەیەکی ئاوی پارێزگای دیالە جێهڵدراوە

964+ سیروان خورشید - خورماتوو لە سنووری قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە چەند راوچییەک لە کاتی رۆیشتنیان بۆ راوی ماسی منداڵێکی تازەلەدایکبووی فڕێدراویان دۆزییەوە. نەقیب فەوزی عەلی، ئەفسەر لەبنکەی پۆلیسی دیالە بە964ی وت، ”دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادارکراینەوە لە رووداوەکە، مەفرەزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنەکە و منداڵەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و باری تەندروستی تەواو جێگیرە.


⬅ Back home Read full article ➡