964media · 25 Oct 2026
شۆفێران نایبینن و تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن
964+ ئەحمەد محەمەد - سلێمانی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، لە رێگەی عەربەت بۆ سلێمانی چەندین رووداوی جۆراوجۆری هاتوچۆ رویانداوە و هۆکاری سەرەکیش، کارکردنە لە شەقامەکە و بەهۆی ناشارەزاییەوە شۆفێران چاڵی شەقامەکە نابینن. هەردوو سایدی عەربەت بۆ سلێمانی ئێستا لەژێر کارکردن و فراوانکردندایە و لە فلکەی تانجەرۆ وە تا دەگاتە ئاساتی دەمرکان، شەقامەکە پانتاییەکەی فراوان دەکرێت و بڕیارە تا مانگی چواری 2027 کارەکانی تەواو بکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡