Kurdistan24 · 26 Oct 2026
زێلینسکی: مانگی داهاتوو کیێڤ و مۆسکۆ بە نێوەندگیری واشنتن کۆدەبنەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا جەختیکردەوە، مانگی داهاتوو، کۆبوونەوەیەک بە نێوەندگیری ئەمریکا لە نێوان نوێنەرانی کیێڤ و مۆسکۆدا بەڕێوە دەچێت، بە مەبەستی زیندووکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی کە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە پەکیانکەوتبوو. دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2026، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی نیشتمانی وڵاتەکەی رایگەیاند: ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان. ئەگەر پرسەکە پەیوەندی بە خاکەوە هەبێت، دەبێت لە ئاستی سەرکردەکاندا باسی لێوە بکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡