لۆلا داسیلڤا بۆ چوارەم جار بە سەرۆکی بەرازیل هەڵبژێردرایەوە
Kurdistan24 · 26 Oct 2026

لۆلا داسیلڤا بۆ چوارەم جار بە سەرۆکی بەرازیل هەڵبژێردرایەوە

لۆلا داسیلڤا بۆ جاری چوارەم پۆستی سەرۆکایەتیی بەرازیلی مسۆگەر کرد و لە گەڕی یەکلاکەرەوەدا بەسەر فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆدا سەرکەوت، بەڵام رکابەرەکەی ئەنجامەکە رەتدەکاتەوە. لیژنەی هەڵبژاردنی بەرازیل بڵاویکردەوە، لۆلا داسیلڤای تەمەن 80 ساڵ گەڕی یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆ بردەوە و بۆ جاری چوارەم وەک سەرۆکی بەرازیل هەڵبژێردرا. بەگوێرەی ئاماری لیژنەی هەڵبژاردن، رێژەی دەنگەکانی لۆلا داسیلڤا 51.8% بووە، لە بەرانبەردا دەنگەکانی فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆ 48.2% بووە.


⬅ Back home Read full article ➡