سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا لەگەڵ نوێنەری قوتابیان کۆدەبێتەوە
Kurdistan24 · 26 Oct 2026

سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا لەگەڵ نوێنەری قوتابیان کۆدەبێتەوە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، سێباستیان لوکورنو بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران لەگەڵ نوێنەری قوتابیانی ناڕازی و خۆپیشاندەر لەبارەی تاوتوێی داواکارییەکانیان، دۆخی خوێندن و خراپی بژێوی و گرانی بازاڕ کۆببێتەوە. نووسینگەی سەرۆکوەزیران روونی کردەوە، کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی حکوومەتی فەرەنسا "ماتینیۆن" لە پاریس بەڕێوە دەچێت، بە بەشداری وەزیری پەروەردەی نیشتمانی ئێدوار جێفری و وەزیری خوێندنی باڵا فیلیپ باتیست.


⬅ Back home Read full article ➡