ئەمڕۆ نزیکەی پێنج هەزار چەکداری یەبەشە تێکەڵ بە هێزەکانی عێراق دەکرێن
Kurdistan24 · 26 Oct 2026

ئەمڕۆ نزیکەی پێنج هەزار چەکداری یەبەشە تێکەڵ بە هێزەکانی عێراق دەکرێن

لە چیای شنگال پرۆسەی تێکەڵکردنی چەکدارانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)، بە دامەزراوەکانی حکوومەتی عێراق دەست پێدەکات و چوار بۆ پێنج هەزار چەکدار دەبنە بەشێک لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شنگال، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026، بڕیارە لە چیای شنگال رێوڕەسمێکی تایبەتبە پرۆسەی تێکەڵکردنی چەکدارەکانی یەبەشە بە دامەزراوەکانی حکوومەتی عێراق بەڕێوەبچێت.


⬅ Back home Read full article ➡