964media · 26 Oct 2026
نرخی نەوت جارێکی دیکە سەربەرەوخوار بووەوە
964+ شۆڕش قادری دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ جارێکە دیکە سەربەرەوخوار بووەتەوە و هەر بەرمیلێک لە سەرووی 114 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت. ئەمڕۆ دووشەممە 26.10.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 114 دۆلار و نیو دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 1.93٪ دابەزیوە. هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 101 دۆلاری خشت مامەڵە دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 2.24٪ دابەزیوە.
⬅ Back home
Read full article ➡