Channel8 · 26 Oct 2026
کلاسیکۆ بۆ ریاڵ مەدرید بوو
لە کلاسیکۆی لالیگا، ریاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەسەر بەرشلۆنە تۆمارکرد و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بۆ سێ خاڵ کەمکردەوە.یارییەکە لە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی لا لیگا لە یاریگەی سپۆتیفای کامپ نو بەڕێوەچوو کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی هەردوو گوڵەکەی ریاڵ مەدریدی لە خولەکەکانی 41 و 82 تۆمار کرد، لە کاتێکدا ڕافینیای بەڕازیلی لە خولەکی 61 دا تەنیا گۆڵەکەی بەرشلۆنەی تۆمارکرد. بەم سەرکەوتنە، ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە24 خاڵ لە دوای بەرشلۆنەی پێشەنگ کە 27 خاڵی هەیە.
⬅ Back home
Read full article ➡