هەورەبرووسکە و تەرزە 150 سەر مەڕی لە ورمێ مردار کردەوە
Kurdistan24 · 26 Oct 2026

هەورەبرووسکە و تەرزە 150 سەر مەڕی لە ورمێ مردار کردەوە

بەهۆی تەرزە و هەورەبرووسکەی بەهێز لە ناوچەکانی ماکۆ لە پارێزگای ورمێ، 150 سەر مەڕ مردار بوونەتەوە و زیانی پێنج ملیار تومەن بەر ئاژەڵداران کەوتووە، هاوکات قایمقامی شارەکە هۆشداریی دروستبوونی لافاو لە رۆژانی داهاتوودا دەدات. شەهلا تاجفەر، قایمقامی ماکۆ لە پارێزگای ورمێ، رایگەیاند، بەهۆی تەرزە و هەورەبرووسکەی بەهێز لە دەوروبەری گوندەکانی مەلهەم و گوڵئالی لە سنووری بازەرگان، 150 سەر مەڕ مردار بوونەتەوە و 30 سەری دیکەش بریندار بوون، هەروەها زیان بەر رێگای سەرەکیی بازەرگان بۆ بۆرالان کەوتووە.


⬅ Back home Read full article ➡