سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەنیسەی کەرەک لە ئوردن دەستگیرکران
Kurdistan24 · 26 Oct 2026

سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەنیسەی کەرەک لە ئوردن دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی گشتیی ئوردن رایگەیاند، توانیویانە سێ لە ئەنجامدەرانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر کەنیسەی پارێزگای کەرەک دەستگیر بکەن، کە رۆژی هەینیی رابردوو روویدابوو و بووە هۆی کوژرانی 9 کەس. بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمیی ئاسایشی گشتیی ئوردن، پرۆسەی گەڕان و پشکنین لە ساتەوەختی رووداوەکەوە بەردەوام بووە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە توانیویانە شوێنی مانەوەی هەرسێ تۆمەتبارەکە لە خانوویەکی چۆڵکراودا لە پارێزگای کەرەک دیاری بکەن.


⬅ Back home Read full article ➡