Kurdistan24 · 26 Oct 2026
عەلی زەیدی فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان دەرکرد
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان هەڕەشەی دابڕانی پارێزگاکەی لە دەسەڵاتی فیدراڵی کرد، ئەمرۆ عەلی زەیدی فەرمانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەو بەرپرسە دەرکرد. دووشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی فەرمانیکرد لێکۆڵینەوە لەگەڵ مستەفا دەعیر حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان بکرێت. ئەو بڕیارە لە وەڵامی ئەو لێدوانانەدا دێت کە یەکشەممە لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەوە بڵاوکرابوونەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡