لە ئەمڕۆوە ئیشتان بە بەرگری شارستانی هەبوو پەیوەندی بە ژمارە 100 بکەن
964media · 26 Oct 2026

لە ئەمڕۆوە ئیشتان بە بەرگری شارستانی هەبوو پەیوەندی بە ژمارە 100 بکەن

964+ ئەحمەد مستەفا لە ئەمڕۆوە هەر ئیشێکتان بە پیاوانی بەرگری شارستانی هەبوو لە سلێمانی، یەکسەر تەلەفۆن بۆ ژمارە 100 بکەن، تا ژمارەکەی خۆیان کارا دەکەنەوە. بەرگری شارستانی سلیمانی رایگەیاندووە، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی سیستەمی هێڵەکانیان، شەوی رابردوو دوای کاتژمێر 01:0ی بەرەبەیان هێڵی 115 کار ناکات. داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لە کاتی هەر پێویستییەک و رووداوێکی کتوپڕدا، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 100ەوە بکەن، بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچن بە هانایانەوە ئەگەر پێویستیان بەوان هەبوو.


⬅ Back home Read full article ➡