Kurdistan24 · 26 Oct 2026
خۆپیشاندەرانی کەرکووک داوای مووچە و گەڕانەوەی سەر کارەکانیان دەکەن
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026، خۆپیشاندەران لە بەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک گردبوونەوە و داوای خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی رابردوو و گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن. یەکێک لە خۆپیشاندەران بە کوردستان24ی راگەیاند "ئێمە کارمەندانی پاڵاوگەی باکوورین، لە مانگی شەشەوە لە کارەکانمان دەرکراوین و هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرتووە." ئەو کارمەندە روونیکردەوە، هیچ لایەنێک هۆکاری دەرکردنیانی بۆ روون ناکاتەوە و داواکارن لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی نوێدا دابمەزرێنرێن.
⬅ Back home
Read full article ➡