964media · 26 Oct 2026
دیسان سۆناری چیمەن لەکارکەوت و هەرای نایەوە
964+ کاروان ساڵحی - کەرکوک دیسان سۆناری چیمەن لەکار کەوت و و بەهۆیەوە بارهەڵگر و تانکەرێکی زۆر ماونەتەوە و رێگای سلێمانی بۆ کەرکوک پەکی کەوتووە. سۆنارەکە لە شەوی رابردووەوە ئیش ناکات، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ 964 نێردراون، شۆفێران وەک ناڕازیەتی لەسەر جادەکە دانیشتوون و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی زۆر لەسەر رێگاکە ماونەتەوە. ئەوە دەردی ئەمڕۆ نییە و پێشتریش چەند جارێک کێشەی ئەو سۆنارە جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەو ناوچەیە دروست کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡