657 کەس کە لە ئیشەکانیان دەرکراون گردبوونەوە
964media · 26 Oct 2026

657 کەس کە لە ئیشەکانیان دەرکراون گردبوونەوە

964+ کاروان ساڵحی - کەرکوک فەرمانبەرانی کرێی رۆژانە کە لە پاڵاوگەی نەوتی کەرکوک و بێجی دەوامیان دەکرد دوای دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی بەرێوەبەری پاڵاوگەی بێجی لەسەر گەندەڵی نێردرانەوە بۆ ماڵ. ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم گردبوونەوە و دەیانەوێ، بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان. بەوتەی خۆیان ژمارەیان 657 کەسە، اوا دەکەن مافەکانیان بۆ بگەرێتەوە بۆ ئەوەش لە بەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور لە گەڕەکی عەرەفە گردبوونەوە، سەرەرای ئەوەی چوار مانگ کرێی رۆژانەیان وەرنەگرتووە، بەڵام چاویان لە گەڕانەوەیە بۆ سەر کار.


⬅ Back home Read full article ➡