PUK Media · 26 Oct 2026
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
بەهۆی ئارامبوونەوەی مەترسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی 2٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی. لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، نرخی نەوت زیاتر لە 2٪ دابەزی و بەشێک لەو دەسکەوتانەی هەفتەی ڕابردووی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی هیوایەک دروستبوو بۆ هێوربوونەوەی دۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نرخی نەوتی پرێنت بە ڕێژەی 1.88٪ دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 114 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
⬅ Back home
Read full article ➡