Kurdistan24 · 26 Oct 2026
لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پڕۆژەیاسای بودجە دەنێردرێتە پەرلەمان
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەنێردرێتە پەرلەمان. سەبارەت بەم پرسە، عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان بۆ 15ی تشرینی دووەم دواخراوە. پێشتر عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکردبوو سەرجەم گرێبەستەکان و فەرمانبەرانی گرێبەستی رۆژانە بکرێنە سەر میلاک و 120 هەزار پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی 2027دا دابین بکرێت. ئەو بڕیارە سەرجەم توێژەکان دەگرێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡