964media · 26 Oct 2026
گەڕاجەکانی ئۆتۆمبێل دەبێ سێ جۆر نرخ وەربگرن
964+ ئەحمەد مستەفا سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، گەڕاجەکان بەپێی جۆری خۆیان سێ نرخییان بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی 5 کاتژمێر دیاریکردووە. گەراجی جۆری A بە هەزار دینار زەوییەکەی خۆڵە و بێ کەپرە، جۆری B بە هەزار و 250 دینارە، زەوییەکەی کۆنکرێتە و کەپری هەیە، جۆری C بە هەزار و 500 دینارە و داخراوە دوای تەواوبوونی 5 کاتژمێر، نرخەکە دوو هێندە دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡