دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و دەرماندا گیرا
Kurdistan24 · 26 Oct 2026

دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و دەرماندا گیرا

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە کاتی سێ هەڵمەتی جیاواز لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و دەروازەکانی شەلەمچە و زڕباتییە دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ و دەرمانی شێرپەنجە و ماددەی هۆشبەر و دەیان ملیۆن دیناری هەناردەکراوی نایاساییدا گیراوە. بەپێی راگەیەنراوێکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ چاودێریکردنی دەروازەکان و رێگریکردن لە قاچاخچێتی، تیمەکانیان توانیویانە سێ چالاکیی سەرکەوتوو ئەنجام بدەن.


⬅ Back home Read full article ➡