Kurdistan24 · 26 Oct 2026
مەسرور بارزانی: بێ جیاوازی خزمەتی خەڵکی هەموو ناوچەکانی کوردستان دەکەین
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیەکانی پێکهاتە و چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆبووەوە. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی پڕ لە سەروەری خەڵکی دەڤەرەکە کرد لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێت بە شێوەیەکی شایستە خزمەتی خەڵکی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی کوردستان بکات بێ جیاوازی.
⬅ Back home
Read full article ➡