Rudaw · 26 Oct 2026
هانزی فلیک: ئازاری دۆڕانی کلاسیکۆ لەبیر ناکەین
رووداو دیجیتاڵ هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، دانیبەوەداناوە کە شکستەکەی کلاسیکۆ ئازاربەخشە بۆ تیپەکەی، دەڵێ بەئاسانی لەبیر ناکرێت. بارسێلۆنا لە نێو یاریگای خۆیدا کلاسیکۆی یەکەمی ئەمساڵی بە 1 - 2 گۆڵ بە ریال مەدرید دۆڕاند. بەوەش جیاوازیی نێوان هەردوو یانە لە ریزبەندی لالیگادا، بۆ تەنیا سێ خاڵ کەمبووەوە. هانزی فلیک لە دوای یارییەکە گوتی، "ئێمە ناتوانین ئەمە لەبیر بکەین. تووشی دوو دۆڕانی بەدوای یەکدابووین و بێگومان دڵخۆش نین. ئێمە دڵخۆش نین. ئێمە بێهیوایین. پرسەکە ئەوەیە".
⬅ Back home
Read full article ➡