Kurdistan24 · 26 Oct 2026
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان دەرچوو
دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان دەرکرد. بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە 25ی تشرینی یەکەمی 2026 لەلایەن دادگاوە دەرچووە، نووسینگەی سەرۆکوەزیران داوای تۆمارکردنی سکاڵا و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکە کردووە. ئەم رێکارە لەسەر بنەمای ئەو لێدوانانە بووە کە تێیدا هەڕەشەی دابڕانی پارێزگای میسانی لە دەسەڵاتی فیدراڵی کردبوو، هاوکات مۆڵەتی سێ رۆژی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری شەیب دیاریکردبوو.
⬅ Back home
Read full article ➡