ترەمپ لە قسەیەکی پەشیمان بووەوە
Kurdistan24 · 26 Oct 2026

ترەمپ لە قسەیەکی پەشیمان بووەوە

ترەمپ لە قسەکانی پێشووی سەبارەت بە لیبیا پەشیمان بووەوە و ستایشی گەلی ئەو وڵاتەی کرد، هاوکات هۆشداری دا لیبیا نابێت وەک رێڕەوێک بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بەکاربهێنرێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" رایگەیاند، گەلی لیبیا خاوەن شانازی، خۆڕاگر و میواندۆستن و شایستەی ئاشتی و ئاوەدانین. ترەمپ لە درێژەی پەیامەکەیدا گوتی، ئەمریکا و لیبیا هاوبەشییەکی گرنگیان پێکەوە هەیە لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش.


⬅ Back home Read full article ➡