VAR · 26 Oct 2026
چالاکییەکی هونەری و تەندروستی بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان لە چەمچەماڵ ڕێک خرا
لقی چەمچەماڵی یەکێتیی ژنانی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەریی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ، چالاکییەکی هونەری و تەندروستییان بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام دا. بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و خانمان، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ چالاکییەکە بەڕێوە چوو. لە دابەستەی چالاکییەکەدا، نماییشێکی شانۆیی (مۆنۆ دراما) بە ناوی «پەیامی من بۆ هەڕژینیک» لە دەرهێنانی (ئەدریس شەوکەت) و نواندنی (هاوسەر ئیدریس) پێشکەش کرا.
⬅ Back home
Read full article ➡