Kurdistan24 · 26 Oct 2026
سەرۆکوەزیران سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراقی دوورخستەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا کۆتایی بە ئەرکی حەمید شەتری لە پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بهێنێت. بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ سەرۆکوەزیران فەرمانێکی دیوانی بۆ دوورخستنەوەی حەمید رەشید فلیح ناسراو بە حەمید شەتری لە پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دەرکردووە. نووسراوەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2026، بڵاوبووەتەوە و واژۆی رەشاد خەلەف هاشم، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی لەسەرە.
⬅ Back home
Read full article ➡