لە بازگەیەکی سلێمانی دەست بەسەر 87 لیتر کریستاڵی شلدا گیرا
Kurdistan24 · 26 Oct 2026

لە بازگەیەکی سلێمانی دەست بەسەر 87 لیتر کریستاڵی شلدا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان، رایگەیاند لە 23ی تشرینی یەکەمی 2026 لە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە بازگەکانی سنووری سلێمانی، توانیویانە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن. لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕی 87 لیتر ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە کە بە شێوەی شل کرابووە چوار دەبەوە و مەبەست لێی گواستنەوەی بووە بۆ دەرەوەی وڵات.


⬅ Back home Read full article ➡