VAR · 26 Oct 2026
مۆرینیۆ کلاسیکۆی بردەوە
ستایشێکی زۆر بۆ مۆرینیۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید چوە پاشئەوەی توانیان لە کلاسیکۆدا براوە بن. ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر بەرشەلۆنە بەدەستهێناو جیاوازیەکەی لەگەڵ پێشەنگی ریزبەندی کردە سێ خاڵ. ئێستا بەرشەلۆنە 27 خاڵ و ئەتلەتیکۆ 25 خاڵ و ریاڵ 24 خاڵیان هەیە لە ریزبەندی لا لیگادا. رۆژنامەکانی مەدرید ستایشێکی زۆری مۆرینیۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید دەکەن لە روی ئامادەکاری و خوێندنەوە بۆ یارییەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡