964media · 26 Oct 2026
کتێبەکەی دکتۆر مەحمود پێنجشەممە بەردەست دەبێت و بڕیاری نوێیش بۆ گەراجەکان دەرچوو
964+ ژووری هەواڵ قایمقامیەتی سلێمانی نرخی گەراجەکانی ئۆتۆمبێلی دیاریکرد و دەشڵێن: هەر گەراجێک داوای پارەی زیادەی کرد ئاگادارمان بکەنەوە. شێرپەنجە چاوی پیاوێکی کوێر کردووە و خەریکە چاوەکەی دیکەشی لەدەست دەدات. ئەو کتێبەی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب زۆرترین پرسیاری لەبارەوە دەکرێت، رۆژی پێنجشەممە بەردەست دەبێت و خوێنەران دەتوانن لە پێشانگاکە بیکڕن. دوکتۆرێک دەڵێت، هیچ ڤایرۆسێک مرۆڤ ناکاتە زۆمبی بەڵام دەکرێت وەک چەکێکی بایۆلۆجی بەکاربهێندرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡