Kurdistan24 · 27 Oct 2026
رەزایی: دەستوەردانی دەرەکی لە ناوچەکە رەتدەکاتەوە
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، دۆخێکی نوێ لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە و ئەمەش دەسکەوتی بەرگریی گەلی ئێران و هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیە. دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026، محەمەد رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا گوتی: "هەست دەکەم دۆخێکی نوێ لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە، ئەمەش لە بەرەکەتی بەرگریی گەلی ئێران و هێزە چەکدارەکانمانە. من کەشێکی ئەرێنیم لە وتەکانی ئەواندا بینی."
⬅ Back home
Read full article ➡