دیمەشق: ئوردن بەبێ هەماهەنگی هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا
Kurdistan24 · 27 Oct 2026

دیمەشق: ئوردن بەبێ هەماهەنگی هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا

حکوومەتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان بە بایەخێکی زۆرەوە چاودێریی پەرەسەندنە مەیدانییەکانی باشووری سووریا دەکەن، ئەمەش لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کەمێک پێش ئێستا هێزی ئاسمانیی ئوردن کردوویەتی. سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2026، حکوومەتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێرشەکان بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی لەنێویاندا منداڵ هەن. حکوومەتی سووریا جەختدەکاتەوە، هیچ هەماهەنگییەکی پێشوەختە لەگەڵ لایەنی سووریا سەبارەت بەو کردە سەربازییە نەبووە.


⬅ Back home Read full article ➡