Rudaw · 27 Oct 2026
سەرۆکی شارەوانی: هێرشێکی رووسیا زیانی بە پردێکی سەرەکیی کیێڤ گەیاند
سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ رۆژی سێشەممە رایگەیاند، هێرشێکی رووسیا زیانی بە پردێکی سەرەکی گەیاندووە کە دەکەوێتە سەر رووباری دنیپرۆ لە پایتەختی ئۆکراینا، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشێکی مووشەکی بالیستی بەرەو کیێڤ. ڤیتالی کلیتچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ لە هەژماری خۆی لە تەلەگرام نووسیویەتی: "هێرشێک کرایە سەر پردی باشوور. هەروەها ژێرخانی میترۆ لەسەر پردەکە زیانی بەرکەوتووە." هاوکات بەرپرسانی شارەکە ئەوەشیان باس کرد کە گەشتەکانی شەمەندەفەر بەسەر پردەکەدا راگیراون.
⬅ Back home
Read full article ➡