Rudaw · 27 Oct 2026
سەرۆکی پێشووی ئیستۆنیا هۆکاری ناڕەزایی گەنجانی ئەورووپا بۆ "قەیرانی هیوا" دەگەڕێنێتەوە
کریستی کالیولاید، سەرۆکی پێشووی ئیستۆنیا لە گوتارێکدا تیشک دەخاتە سەر ئەو شەپۆلە بەرفراوانەی خۆپێشاندانەکانی گەنجان کە بەشێکی زۆری ئەورووپای گرتووەتەوە و دەڵێت، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە وڵاتانی رۆژئاوا تووشی "قەیرانی هیوا" بوون. کالیولاید کەسایەتییەکی سیاسیی دیارە و لە ساڵی 2016 تاوەکو 2021 پۆستی سەرۆکی کۆماری ئیستۆنیا بووە. خانمەکە وەک سەرکردەیەکی ئەزمووندار، شیکردنەوە بۆ دۆخی ئێستای گەنجان و پەیوەندییان لەگەڵ دەسەڵاتداراندا دەکات.
⬅ Back home
Read full article ➡