Kurdistan24 · 27 Oct 2026
دوو سەرچاوە بۆ کوردستان24: زەیدی دەچێتە دیمەشق
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی وزە و ئاسایش؛ بەمزووانە سەردانی سووریا دەکات. لە ئێستاشدا بەغدا چاوەڕوانی وەڵامی دیمەشقە بۆ دیاریکردنی کاتی سەردانەکە لە رووی ئەمنییەوە. دوو سەرچاوە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە کوردستان24یان راگەیاند، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی سووریا بکات. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە دا، لە سەردانەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکرێت و بەتایبەتی باس لە پرسی وزە، نەوت، ئابووری و ئەمنی دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡