964media · 27 Oct 2026
شارەوانیی هەولێر: زێدەڕۆییەکانی شەقامی نازنازمان لابرد
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویکردەوه، تیمەکانیان لە شارەوانیی دوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا و تەواوی زێدەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتییان لە شەقامی نازناز لابرد. بە قسەی شارەوانی، ئەم زێدەڕۆییانە ببوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و شوفێران بە گشتی، هەروەها بەهۆی جێگیرکردنی ئاسان و دانانی فسفۆڕ، رێگرییان لە وەستانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەکرد.
⬅ Back home
Read full article ➡