ئوردن دەڵێت، لە هێرشەکەیاندا بۆ سەر سووریا زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون
Rudaw · 27 Oct 2026

ئوردن دەڵێت، لە هێرشەکەیاندا بۆ سەر سووریا زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون

رووداو دیجیتاڵ محەممەد مەومەنی، وەزیری پەیوەندییەکانی ئوردن رۆژی سێشەممە رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیدا بۆ سەر باشووری سووریا لە رۆژی دووشەممە، "زیاتر لە 20 چەکدار"ی رێکخراوی داعش کوژراون. مەومەنی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە تاوەکو ئەم ساتە ئاماژە بە زیانێکی گەورە لە نێو ریزەکانی داعشدا دەکەن، کە بە زیاتر لە 20 چەکدار مەزەندە دەکرێت، لەگەڵ وێرانکردنی کۆگایەکی گەورەی چەکی رێکخراوەکە."


⬅ Back home Read full article ➡