Kurdistan24 · 27 Oct 2026
ئەمڕۆ وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی دەوامی ئەمڕۆدا، پرۆسەی وردبینیی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت. ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2026، سەرچاوەکە ئەوەی خستەڕوو، پرۆسەی وردبینییەکە لە رۆژانی دوێنێ و ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە و هیچ گرفتێکی هونەری لەبەردەم پرۆسەکەدا نییە. وەک ئەوەی لە مانگەکانی رابردوودا جێبەجێ کراوە، ئالییەتی وردبینییەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە.
⬅ Back home
Read full article ➡