Kurdistan24 · 27 Oct 2026
ئوردن: لە سووریا زیاتر لە 20 چەکداری داعشمان کوشت
وەزیری پەیوەندییەکانی ئوردن رایگەیاند، ئەو هێرشە ئاسمانییانەی هێزی ئاسمانیی شاهانەی وڵاتەکەی رۆژی دووشەممە کردیە سەر باشووری سووریا، بوونەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 20 چەکداری داعش. ئەمرۆ سێشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2026، محەمەد مومنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە تا ئەم ساتە، زیانێکی گەورەی بە ریزەکانی داعش گەیاندووە، کە زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون، هەروەها کۆگایەکی گەورەی چەکی ئەو رێکخراوەش وێرانکراوە."
⬅ Back home
Read full article ➡