Channel8 · 27 Oct 2026
چارەنووسی یارییەکەی هەولێر و ئیتیفاق نادیارە
بڕیارە سبەی لە گەڕی دووەمی جامی یانەکانی کەنداودا، یانەی هەولێر میوانداریی یانەی ئیتیفاقی سعودی بکات؛ بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئەو یارییە نادیارە، چونکە یانەی ئیتیفاق گەشتی شاری هەولێری نەکردووە، لە کاتێکدا دەبوو ئەو یانە سعودییە ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر بووایە. پێشتریش یانە سعودیەکە لە ڕێگەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە داوای دواخستنی یارییەکەی کردبوو، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و ئەو شەڕ و پێکدادانانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچەکەدا ڕووی داوە.
⬅ Back home
Read full article ➡